پۆلیسی هاتوچۆی تاران: مۆبایل هۆکاری نزیکەی نیوەی رووداوەکانی هاتوچۆی تارانە

ساڵی رابردوو لە ئێران 20 هەزار کەس بە رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

زووم…

 

بەگوێرەی ئاماری رۆژنامەی شەرق و لێکۆڵینەوەی مەیدانی پۆلیسی هاتوچۆی تاران، %46ی رووداوەکانی هاتووچۆی تاران هۆکارەکەی بەکارهێنانی مۆبایلە لە کاتی شۆفێریدا.

فیروز کەشیر، جێگری سەرۆکی پۆلیسی هاتووچۆی تاران رایگەیاندوە، لە زۆرێک لە رووداوەکاندا هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بێئاگایی شۆفێرە و خۆسەرقاڵکردنیەتی بە هەر شتێکی وەک بەکارهێنانی مۆبایل و خواردن و خواردنەوە و جگەرەکێشان.

دەشڵێت، هەموو شۆفێران لە کاتی شۆفێریدا دەزانن بەکارهێنانی مۆبایل سەرقاڵیان دەکات، بەڵام هێشتا ئەم هەڵەیە دووبارە دەکەنەوە و بۆتە خوویەکی خراپ لای شۆفێران کە دەبێتە هۆی کارەسات.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ساڵی رابردوودا لە ئێران زیاتر لە 20 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button