بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە کارەبای نیشتمانیی کەمدەبێتەوە

زووم…

 

هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان هاووڵاتییان ئاگاداردەکەنەوە، بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆرەوە، کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانیی کەمدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان دەڵێن، بەهۆی هێرشێکی درۆنیی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ناردنی گاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و بەهۆیەوە نزیکەی دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ستافی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ لایەنە هاوبەشەکانیان لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button