نزیکەى %98ى ئیستەنبوڵییەکان ژەمی خواردنەکانیان کەمکردوەتەوە

ئاژانسی پلاندانانى ئیستەنبوڵ: بەهۆى قەیرانى ئابوورى خەڵک ژەمى خۆراکەکانیان کەمکردوەتەوە

زووم…

 

ئاژانسی پلاندانانى ئیستەنبوڵ رایگەیاندووە سەدا 97ى ئیستەنبوڵییەکان بە هۆکارى قەیرانى ئابوورى ژەمى خۆراکەکانیان لەسەر سفرە کەمکردۆتەوە.

بەگوێرەى هەواڵێکى پێگەى ئاڕتی گەرچەک، ئاژانسەکە راپرسییەکی لەگەڵ هەزار کەس ئەنجامداوە، لەوانەش لە سەدا 60ی ئاماژەیان بەوەکردووە بازاڕکردنی خۆراکەکانیان کەمکردۆتەوە، سەدا 58ی دیکەش لەو شوێنانە بازاڕ دەکەن کە داشکاندنیان بۆ دەکرێت.

لە راپرسییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە سەدا 86ى بەشداربووان پێیانوایە لێکەوتەکانى قەیرانى ئابوورى لەسەر سفرەى خوانەکان لە پاش هەڵبژاردنى 31ى ئازار زیاتر بووە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button