وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گەیشتە کیێڤى پایتەختى ئۆکراین

زووم..

 

بەیانی ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی پێشوەخت رانەگەیەندراو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بلینکن دوای ئەوەی سەردانی پۆڵندای کرد، لەوێوە بە شەمەندەفەر سەردانی ئۆکراینی کردووە بۆئەوەى لەگەڵ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی وڵاتەکە کۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئامانج لەم سەردانەی بلینکن دڵنیاییدانە بە ئۆکراینییەکان لەبارەی بەردەوامی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین و پێدانی چەک بە وڵاتەکە، لەکاتێکدا روسیا هێرشی چەکداری بۆسەر ناوچەی خارکیڤ لە باکووری رۆژهەڵاتی ئۆکراین ئەنجامدەدات.

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی روسیا و ئۆکراین، ئەمە چوارەم جارە بلینکن سەردانی وڵاتەکە دەکات.

هەواڵی زیاتر

Back to top button