تێسلا: فرۆشی ئۆتۆمبێلى کارەبایی لە 2024 بە رێژەیەکى بەرچاو دادەبەزێت

 زووم:

کۆمپانیای تێسلا، کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرھەمدەھێنێت، پێشبینیدەکات لەمساڵدا فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانیان بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزێت.

پێشبینییەکەی کۆمپانیای تێسلا لەکاتێکدایە، فرۆشی کۆمپانیاکە لەماوەی ساڵانی رابردوودا گەشەسەندنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردوودا، قازانجی کۆمپانیاکە گەیشتە نزیکەی ھەشت ملیار دۆلار.

ئەم پێشبینییەی کۆمپانیاکە پەیوەندی ھەیە بە کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە جیھاندا، کە چەندین ھۆکاری لەپشتەوەیە، دیارترینیان، گرانیی نرخی ئۆتۆمبێلەکانە بەشێوەیەک خەڵکی چینی مامناوەند لە جیھاندا ناتوانن بیکڕن، ھەروەھا کەمی شوێنی بارگاویکردنەوە و زۆری ئەو کاتەی بۆ بارگاویکردنەوە پێویستە، وایکردووە خەڵک ئۆتۆمبێلی سووتەمەنییان لە پەسەندتر بێت.

بەڵام ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیاکە، مانگی رابردوو ھۆکاری کەمبوونەوەی خواستی خەڵکی بۆسەر ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ زیادبوونی رێژەی سوودی بانکی گەڕاندەوە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button