رێککەوتنى هەناردەى دانەوێڵە درێژکرایەوە

وەزارەتی ژێرخانی ئۆکراینا: رێکەوتنەکە بۆ چوار مانگ درێژکراوەتەوە

وەزارەتی ژێرخانی ئۆکراینا درێژکردنەوەی گرێبەستی نێوان روسیاو وڵاتەکەی، کە بە نێوەندگیری تورکیا ئەنجامدرابوو، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە سێ بەندەری دەریای ڕەشی ئۆکرایناوە بۆ چوار مانگی دیکە راگەیاند.

ئۆکراینا رایگەیاند، کە رێککەوتنێک کراوە بۆ درێژکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی دەریای رەش بۆ ماوەی 120 رۆژ.

رێککەوتنێک کراوە بۆ درێژکردنەوەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی دەریای رەش بۆ ماوەی 120 رۆژ

وەزارەتی ژێرخانی ئۆکراینا رۆژی پێنجشەممە لە رایگەیاند “ئەم بڕیارە تازە لە ئەستەنبوڵ دراوە، نەتەوەیەکگرتووەکان و تورکیا وەک گەرەنتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ماونەتەوە.”

بۆ یەکەمجار رێکەوتنەکە لە مانگی تەمموزدا بە ئامادەبوونی هەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەەکان لە نێوان روسیا و ئۆکراینا واژۆکرا.

ئامانج لە رێککەوتنەکە بۆ رێگریکردن بوو لە قەیرانی خۆراکی جیهانی، کە روسیا رێگە بدات بە هەناردەکردنی خۆراک و پەیینی کشتوکاڵی لە چەند بەندەرێکی دەریای رەشی ئۆکراینا کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە دوای دەستپێکردنی شەڕی روسیا و ئۆکراینا لە مانگی شوباتەوە راگیرابوو.

درێژکردنەوەی رێککەوتنەکە لەکاتێکدایە، کە رۆژی شەممە 19ی ئەم مانگە، رێکەوتنەکەی تورکیا بەسەردەچێت. رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە بڕیاریداوە دانەوێڵە و پەیینە کشتوکاڵییەکانی روسیا بگەیەنێتە وڵاتە هەژارنشینەکان.

نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی درێژکردنەوە دەکات

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پێشوازی لە درێژکردنەوەی رێککەوتننامەکە دەکەن، کە رێگە بە ئۆکراینا دەدات دانەوێڵە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان بکات.

گۆتێرێس رایگەیاندووە “پێشوازی لە رێککەوتنە هەمەلایەنەکە دەکەم بۆ بەردەوامبوونی هەناردەکردنی دانەوێڵە، خۆراک و پەیینی کشتوکاڵی لە ئۆکراینا”.

 

راگەیەندراوەکە لەلایەن ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشەوە، کە بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە و سەرپەرشتی رێککەوتنەکە دەکات بڵاوکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نەتەوەیەکگرتووەکان بە تەواوی پابەندە بە لابردنی ئەو ئاستەنگانەی روسیا، کە لە بەردەم هەناردەکردنی خۆراک و پەیین ماونەتەوە.

ئۆکراینا یەکێکە لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری دانەوێڵە لە جیهاندا. هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە رێگریی کردبوو لە هەناردەی 20 ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا بەر لە رێککەوتنەکەی ئەنقەرە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button