بەڕێوەبەرى تەندروستیی سلێمانى: ئاوى خواردنەوەى سلێمانى پیسە

 زووم:

دکتۆر سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیى سلێمانى دەڵێت، ئاوى خواردنەوەى سلێمانى پیسە و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایەیە لە ئێستادا بڵاوە.

بەڕێوەبەرى تەندروستیى سلێمانى لە فەیسبووکی خۆی لەبارەى بڵاوبوونەوەى ئەو پەتایەى لە سلێمانى بڵاوبووەتەوە دەڵێت، پەتایەکی وەرزی بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵام بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە، هۆكارەکەشی پیسیی ئاوی سلێمانییە.

دەشڵێت، ئاوى سلێمانى بەشێکى پیسە و بەشێکى گەڕەکەکانیش بە تانکەر ئاویان بۆ دەڕوات، سیتییەکانیش سەرچاوەى ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.

سەبارەت بە نەخۆشیی کۆلێرا، دکتۆر سەباح هەورامى دەڵێت، پێویستە رێگە لە بڵاوبوونەوەی بگیرێت و لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگری لە بڵاوبونەوەی بکەن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button