رێژەی قەڵەوی لە نێو منداڵاندا 100% زیاددەکات و لە 2035دا قەڵەوی بەرۆکی نیوەی دانیشتووانی جیهان دەگرێت

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی قەڵەوییە

زووم:

ئەمڕۆ 4ی ئازار رۆژی جیهانیی قەڵەوییە. یەکێتیی جیهانیی قەڵەوییش لە دوایین راپۆرتی خۆیدا هۆشداریی دەدات، لەوەی لە ساڵی 2035دا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان گیرۆدەی ئەو نەخۆشییە دەبن.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، “قەڵەوی” بە نەخۆشی دەناسێنێت و دەڵێت، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی چەوری زیادە لە لەشدا دروست دەبێت، کە دواتر سەردەکێشێت بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشیی دیکە.

بە گوێرەی تازەترین ئاماری یەکێتیی جیهانیی قەڵەوی، لە ئێستادا دوو ملیار و 600 ملیۆن کەس لە جیهاندا کێشی لەشیان زیادە و لە ریزی قەڵەوەکاندا پۆلێن دەکرێن.

رێکخراوەکە پێشبینیدەکات، لە 11 ساڵی داهاتوودا ئەم ژمارەیە بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن کەس، واتە لە ساڵی 2035دا نیوەی زیاتری دانیشتووانی جیهان قەڵەو دەبن.

یەکێتیی جیهانیی قەڵەوی، داوادەکات کۆتوبەند و باجی زیاتر بەسەر بەرهەمهێنانی خۆراکدا بسەپێنرێت، وەکوچۆن رێگەنەدرێت ریکلامی زیاد لە پێویست بۆ ئەو بەرهەمە خۆراکییانە بکرێت کە رێژەی چەوریی تیایاندا بەرزە.

هەر بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکە، پێشبینیدەکرێت قەڵەوی لە نێو منداڵاندا بە رێژەی 100% زیادبکات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button