قایمقامى کۆیە: تاکەچارە بۆ گرفتى هاتوچۆی بارهەڵگرەکان تەواوکردنى رێگای کۆیە – هەولێرە

زووم…

تارق حەیدەر. قایمقامى کۆیە رایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ گرفتى هاتوچۆ، بەتایبەت بارهەڵگرەکان، تەواوکردنى شەقامى کۆیە – هەولێرە و چەندین پیشنیازکراون، بەڵام باشترینیان دەستکردنەوەیە بە کاکرکردن لە ڕێگاکەدا کە بەهۆى قەیرانى داراییەوە وەستاوە

گوتیشی: هیچ رێگایەک لە کوردستاندا هێندەی رێگای هەولێر- کۆیە گرنگ نییە و زۆر پڕۆژەی دیکە تەواوکراون و کە هێندەی ئەم رێگایە پێویست نەبوون.

ماوەی چەند رۆژێکە شۆفێرانی بارهەڵگر بەهۆی داخستنی چەند شەقامێکی سەرەکی رێگای هەولێر- سلێمانی بەروویاندا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، بەو هۆیەوە گرفتی هاتوچۆ لەو رێگایانەدا دروستبووە و داوای چاککردن و دوو سایدکردنی رێگاکان دەکرێت.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button