هەنگاو: کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزی سنوورپارێزی ئێران کوژرا

زووم…

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گەنجێکی گوندی دەرەزیارەتی لە سەقز بە ناوی واحد قادرپور لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمە 12هەمین کۆڵبەرە لە ئەمساڵدا لە سنووری بانە دەکوژرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە تێکڕا هەموو مانگێک سێ کۆلبەر لە سنوورەکانی نێوان رۆژهەڵات و باشوری کوردستاندا کوژراون.

ساڵی رابردوو گیانلەدەستدانی کۆڵبەران لە سنوورەکان نزیکەی دوو هێندە زیادی کرد و گەیشته 44 کوژراو، 400 کۆڵبەریش بریندار بوون.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button