ئەمڕۆ 33مین لوتکەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت

جەنگی غەزە و پێشهاتەکانی تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن

زووم…

 

ئەمڕۆ ٣٣مین لوتکەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە بەحرەین بەڕێوە دەچێت و جەنگی غەزەش کە حەوت مانگە بەردەوامە گەرمترین بابەتی گفتوگۆکان دەبێت.

حەوت وڵاتی عەرەبی لە بەرزترین ئاستدا بەشداری لە لوتکەدا دەکەن و ئەوانی دیکەش لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەدا، دوێنێ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە مەنانەی پایتەخت بۆ هەمان مەبەست.

ئەوە یەکەم لوتکەی کۆمکاری عەرەبییە لە بەحرەین ئەنجام بدرێت، پێشتر و لە تشرینی دووەمی رابردوودا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لە سعودیە بۆ تاوتوێ کردنی جەنگی غەزە ئەنجام درا، بەڵام نەیانتوانی هیچ بڕیارێک بدەن.

زافر عەجمی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی چاودێریی کەنداو بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، لوتکەی ئەمجارە بەهۆی دوو هۆکارەوە جیاواز دەبێت، یەکەمیان توڕەیی و گۆڕانێکی جدییە لە شەقامی عەرەبیدا و هەروەها مەیلی رۆژئاواییەکانیش بۆ سەرخستنی فەڵەستین.

هۆکاری دووەمیش، بە گوێرەی عەجمی، پاشەکشێ و سەرنەکەوتنی ئیسرائیلە لەو ئامانجانەی کە دەیویست بە شەش رۆژ بەدەستی بهێنێت، بەڵام ئەوە شەش مانگیش تێپەڕی و هێشتا دوورە لە ئامانجەکانی.

هەواڵی زیاتر

Back to top button