کەمپەینی “پاراستنی سلێمانی لە خۆراکی ناتەندروست” رادەگەیەنرێت

زوومی سلێمانی

ئەمرۆ، یەکشەممە، 15ی کانونی دووەمی 2023، بەرێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کەمپەینی “پاراستنی سلێمانی لە خۆراکی ناتەندروست” راگەیاند.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی لە روی خۆراکی تەندروست لە پێشینەی شارەکانی عێراقە، دەمانەوێت ئەو ریزبەندیە بپارێزین، ماوەی کەمپەینەکە 10رۆژ دەبێت، زیاتر لە 320 کارمەندی تێیدا بەشدار دەبن.

کەمپەینەکە لە 107 تیم پێکدێت، 35 ئوتومبێل بەشدار دەبێت، تیمەکان دوو ئەرکیان دەبێت یەکێکان پشکنینی 4000 شوێنە، ئەوەی دیکەیان بڵاوکردنەوەی هۆشیاری.

د.سەباح رایگەیاند، لە نێو ئەو شوێنانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت، 500 خوێندنگا و 1000 شوێنی ئامادەکردنی خواردنە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button