وەزارەتی ناوخۆی عێراق: کارتی نیشتمانی لە راییکردنی مامەڵەکاندا سەرەکی دەبێت

زووم…

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا کارتی نیشتمانی بۆ هەموو مامەڵەیەکی هاووڵاتیان داواکراوی سەرەکی دەبێت.

نەشئەت ئیبراهیم خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، هەماهەنگییان لەگەڵ تەواوی وەزارەتەکاندا کردووە، بەتایبەتی وەزارەتەکانی بازرگانی و پلاندانان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی لە کاتی راییکردنی هەر مامەڵەیەکدا کارتی نیشتمانی زیاتر لە هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە پشتی پێببەسترێت.

بە گوتەی خەفاجی، زانیاری و داتاکانی کارتی نیشتمانی راستن، هەروەها پشتبەستە بە وێنەی رووخسار و پەنجەمۆر، ئاسانکارییش دەکات بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەبارەی هەر هاووڵاتییەکەوە، لەبەرئەوە حکومەت زیاتر سەرنجی خستووەتەسەر و بە گرنگییەوە کاری لەسەر دەکات.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button