خۆڵ و خاشاکی کەڵەکەبوو بووەتە بکوژێکی بێدەنگ بۆسەر گیانی هاووڵاتیانی غەزە

زووم…

 

هێشتا بکوژە راستەوخۆکە، فڕۆکە و تانکەکان، بێدەنگ نەبووە، کەچی بکوژە بێدەنگەکە کەوتووەتە گیانی هاوڵاتیانی غەزە، پاشەڕۆ و خۆڵ و خاشاک تەواوی کەرتەکە داپۆشیوە بە تایبەت بەشی باکووری.

کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک لەناو کوچە و کۆڵانەکانی باکووری کەرتی غەزە جگە لە سیمایەکی قێزەون و بۆنێکی ناخۆش، مێروویەکی زۆی کۆکردووەتەوە و بووەتەهۆی دەرکەوتنی چەندین جۆر نەخۆشی.

دایکی رەمزی کە تەمەنی 71 ساڵە دەڵێت: ئێستا من تووشی رەبوە و تەنگەنەفەسی بووم، ئەوە نزیکەی حەوت مانگە ئەم بۆنە ناخۆش هەڵدەمژین،  بۆنەکەی بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە، هەزاران جرج و مێشوولە و چەندین جۆر مێرووی دیکە بڵاوبوونەتەوە تێیدا، بە راستی ئەوەش زۆر بێزارکەرە.

بەشێکی زۆر لەو خۆڵ و خاشاکە دەسوتێنرێت، ئەوەش دیسان کۆمەڵێک کێشەی دیکەی بۆ دانیشتوانەکە دروستکردووە.

ئەبورەشیدی 47 ساڵ دۆخەکە بە کارەساتێکی مرۆیی دیکە ناودەبات و دەڵێت: ئێمە لە زۆر لایەنەوە تووشی کێشە بوونی، منداڵەکانیش تووشی هەوکردن بوونەتەوە، تەنانەت گەورە وگەنجەکانیش، هەوکردنیان هەیە و هەندێکیان براونەتە نەخۆشخانە، هیچ چارەسەرێکیش نییە، چونکە پاک ناکرێتەوە، چونکە هیچ دەزگایەک یاخود شارەوانی نییە ئەو کارە بکات.

تەندروستیی غەزە داوا لە تەواوی دەزگا پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە مرۆییەکان دەکات دەستێوەردانی بەپەلە بکەن بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی غەزە لەو نەخۆشییانەی بەهۆی پیسبوونەوە تووشیان بووە، بە تایبەت رژانی ئاوەڕۆ بە کۆڵانەکان و خێمەی ئاوارەکاندا، هەروەها نەبوونی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button