بەرگریی شارستانی: گەڕان لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کۆتایی هات و تەرمی کارگوزارەکە نەدۆزرایەوە

زووم:

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر کۆتاییهاتنی پرۆسەی گەڕان و پشکینینی لە ماڵی پێشڕەو دزەیی راگرت و دەڵێت، تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکە نەدۆزراوەتەوە.

کاروان میراودەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پرۆسەی گەڕان و پشکنین هەشت رۆژی خایاندووە و پشکنینی تەواو بۆ هەردوو قاتی خانووەکەی پێشڕەو دزەیی کراوە، بەڵام هێشتا تەرمی میشێل مێندۆزای کارگوزار دیار نییە و نەدۆزراوەتەوە، بۆیە کاری ئەوان تەواو بووە.

هاوکات کۆچبەر عەبدوڵا، ئەفسەری بەرگریی شارستانیی هەولێر راپۆرتی کۆتایی پرۆسەکەی خستەڕوو و گوتی، لە ماوەی گەڕان و پشکنینەکان، تەنها چەند پارچە گۆشتێکی بچووکی مرۆڤیان دۆزیوەتەوە و رەوانەی پشکنینی تایبەتمەند کراون بۆ ناسینەوە و بەراوردکردن لەگەڵ قوربانییەکان.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button