رێکخراوی هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژرا

زووم…

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، شەوی رابردوو کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەوبارەیەوە دەڵێت، شەوی رابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری گوندی بێتوش لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە، بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ کوژراوە.

رێکخراوەکە دەشڵێت، گەنجەکە خەڵکی گوندی ماراغانی سنووری شاری سەردەشتە، بە گولـلەی هێزەچەکدراەکانی ئێران لە شاخ بەربووەتەوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

 

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button