لە دەروازەی عەرعەر 52 هەزار گەشتیار لە پێنج رۆژدا چوونەتە سعودیە

زووم:

 

دەروازەی سنوریی عەرعەر لەماوەی پێنج رۆژدا پێشوازی لە 52 هەزار گەشتیاری عومرەکاری عێراقی  کردوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەروازەی سنوری عەرعەر، خزمەتگوزاری گومرگی و هاوتوچۆ گەشتیاریەکانی بۆ عومرەکارانی عێراقی لەماوەیەکی کەمدا پیشکەش دەکات. زیاتر لە 100 کارمەند بۆ رێنمایی و هاوکاری گەشتیاران بەتایبەتی بەساڵاچوان جێگیرکراوە.

دەروازەى عەرعەر ساڵى 2020 دواى 30 ساڵ  لە داخستنى لەنێوان عێراق  و سعودیە کرایەوە. دەروازەکە دواى ساڵى 1990 بەهۆى جەنگى کەنداو لەنێوان سعودیە و عێراق داخرا، ساڵى 2018 هەردوو وڵات لەسەر کردنەوەى رێککەوتن و دواى دوو ساڵ لەسەردەمى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەروازەکە کرایەوە

دەروازەکە دەکەوێتە سنورى پارێزگاى ئەنبار، رۆژانە توانای هاتوچۆى 20 هەزار گەشتیار و 400 بارهەڵگری هەیە.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button