ئەمریکا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل راگەیاند بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران

زووم:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە و رایگەیاند، زیادبوونی بارگرژییەکان لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە.

ماسیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا گوتی، واشنتن نیگەرانە لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت هەڕەشەکانی ئێران لە دژی ئیسرائیل. جەختی لەوەشکردەوە وڵاتەکەی بە تەواوی پشتیوانی ئیسرائیل دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە.

باسی لەوەشکرد، ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بە ئاڕاستەی کۆتایهێنان بە گرژییەکان چڕکردووەتەوە و دەیەوێت ئەوە بەڕوونی بە ئێران بگەیەنێت کە زیادبوونی بارگرژییەکان لە بەرژەوەندی ئێران و ناوچەکە و جیهاندا نییە.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button