ئەمریکا نیگەرانە لەوەی ئێران “زللـە چاوەڕوانکراوەکەی” لە ناوخۆی ئیسرائیلدا بوەشێنێت

زووم…

زلـلە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران بۆ ئیسرائیل لە تۆڵەی بۆردومانکردنی باڵێۆزخانەکەی لە دیمەشق و کوژرانی رەزا زاهیدی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە لوبنان و سوریا پێشهاتێکی حەتمییە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەوەی ماوەتەوە شێواز و کاتەکەیەتی!
بەگوێرەی دوو بەرپرسی ئاگاداری ئەمریکی بۆ ئێن بی سی نیوز، ئیدارەی بایدن نیگەرانە لەوەی رەنگە ئێران چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئیسرائیل بۆردومان بکات، ئەوەی نیگەرانییەکانیشی قووڵترکردووەتەوە بە ئامانجگرتنی پێگە سەربازی و هەواڵگرییەکانە نەک تەنها مەدەنییەکان.
ئەو دوو بەرپرسە جەختیانکردووەتەوە کە ئەمریکا چەند بژاردەیەکی بە هەند وەرگرتووە لەبارەى چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەر هەنگاو و جوڵەیەکی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوە .
ئەمریکا دڵنیایە لەوەی ئێران زلـلەی خۆی دەوەشێنێت، ئەوەتا محەمەد جەمشیدی، گەورە راوێژکاری ئیبراهیم رەیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، تاران بە هۆشدارییەکی نوسراو واشنتنی ئاگادارکردووەتەوە لە تێوەگلان و بەشداربوون لە هەر بارگرژییەکی نێوان ئیسرائل و ئەمریکا و داوای لێکردوون نەکەونە تەڵەکەی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە راکێشانیەتی بۆ شەڕێکی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
جەمشیدی دەشڵێت، ئەمریکاش داوای لە ئێران کردووە هیچ بارەگایەکی ئەمریکی بە ئامانج نەگرێت، بەڵام گوتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رەتیکردووەتەوە کە وەها داوایەکیان لە ئێرانییەکان کردبێت و بە پڕوپاگەندەیەکی تەواوی ئێرانییەکانی زانی.
گەورە بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا ئێن بی سی پشتڕاستکردووەتەوە کە ئێران پەیامێکی ناردووە و ئەوانیش روونیانکردووەتەوە کە دەستیان لە هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی دیمەشق نەبووە و هۆشداریشیان بە تاران داوە ئەو بابەتە نەکەنە بیانوو بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتریی دۆخەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی ئەمریکاش، رەنگە ئێران لەرێگەی چەند درۆنێک یاخود موشەکی کرۆزی زەمینی هێرش بکاتەسەر دەزگا و کۆنسوڵگەریە دیبلۆماسییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە.
بە گوتەی ئەو بەپرسانەی ئیدارەی بایدن، لە ئێستادا هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدان لە ناوچەکە و رەنگە لەم هەفتەیەدا ئێران هێرشەکە ئەنجام بدرێت

هەواڵی زیاتر

Back to top button