هاکان فیدان: تورکیا سیناریۆی جیاوازی بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندی نێوان یەکێتی و پـ ـەکـ ـەکـ ـە هەیە

زووم:

هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا باسى کۆبوونەوە نهێنییەکانیان لەگەڵ ئیدارەى سلێمانى دەکات و دەڵێت: تورکیا سیناریۆی جیاوازی بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندی نێوان یەکێتی و پـ ـەکـ ـەکـ ـە هەیە.

هاکان فیدان لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى لەگەڵ کەناڵى NTV، دواى ئەوەى پرسیارى لەبارەى گفتوگۆکانى نێوان تورکیا و عێراق و پرسى سلێمانى لێدەکرێت دەڵێت: لەگەڵ ئەواندا (ئیدارەى سلێمانى) زۆر بەڕوونی قسە دەکەین و گفتوگۆ هەیە، کە ئاشکرا ناکرێت، چونکە وەک پێشتر باسم کرد، سلێمانی شارێکی دێرینە، سلێمانی، موسڵ، کەرکوک و هەولێر،زاخۆ ئەمانە هەموویان لەسەردەمی عوسمانییەکانەوە لەرووی کلتورییەوە بەشێکین ئێمە، ئێمەش بەشێکین لەوان، سلێمانی شوێنێکە، کە عالیم و زانای زۆری پێگەیاندووەو لە سەردەمی عوسمانیدا رۆڵ و پێگەیان هەبووە لەدەوڵەتدا.

هەروەها دەڵێت: ئێمە لە گفتوگۆکانماندا روون و رەوانین لەگەڵیاندا، بەدوای یارییەوە نین لەگەڵ کەسدا، دەڵێین، ئەمانە (پەکەکە) پیاوی خراپن، پێویستیشتان بەوە نییە هەماهەنگی بکەن لەگەڵیان دا، دەڵێین ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئێوەدا باش بین، نەک خراپ، دەڵێین واز لە پشتگیری ئەمانە بهێنن، بەڵام دەبێت ئێوە مەودای نێوان خۆتان لەگەڵ ئەمانە دوور بخەنەوە، مەهێڵن بێنە شارەکەوە، مەهێڵن فڕۆکەخانەتان بەکاربهێنن، مەهێڵن ئەم کەسانە سود لە نەخۆشخانەکانتان وەرگرن، ئەگەر نا عەمەلیاتەکانی نەشتەرگەریی ئامێزی ئێمە بەردەوامییان دەبێت، لەناو جەرگەی سلێمانی و لە گوندەوارەکانیشیدا ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوامییان هەیە، بەبێ ئەوەی زیان بە سیڤیل بگەیەنین، بەڵام نامانەوێت ئەمە بکەین، دەڵێینن کە ئێوە ببینین لەگەڵ پەکەکەدا، ئەوا دەبێت لەگەڵ ئێوەشدا شتێک بکەین. چونکە ئەم رێکخراوە، وەک دەزانن، ئامانجیان ئێمەیەو بۆ ئەمە دامەزراون بۆیە ناکرێت، رێگە بەمە بدەین،هەر بۆیە ناشتوانین چاو لەوانە خافڵ بکەین، کە یارمەتییان دەدەن. ئێستا وا هەستدەکەم تێگەیشتبن لەمە، رێکارەکانمان بەردەوامییان دەبێت،بەڵام ئینشەڵڵا تێدەگەن لەمە (یەکێتی).

هاکان فیدان ئەوەش دەڵێت: واتە ئێمە دەوڵەتێکی گەورەین، ئۆرگانی گەورەمان هەیە، سیناریۆی خۆمان هەیە، ئەو ریسکانەی، کە هەیە دەیگرینە بەرهەمووی دیار و روونەو ئەوەی پێویست بێت دەیکەین.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button