ئەمڕۆ بانگەشەى هەڵبژاردن لە تورکیا کۆتایی دێت

زووم..

 

ئەمڕۆ، بانگەشەى هەڵبژاردن لە تەواوى پارێزگاکانى باکوورى کوردستان و تورکیا کۆتایی دێت و سبەى هەڵبژاردنى شاروانییەکان بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەى رێنماییەکانى دامەزراوەى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، بانگەشەکردن لە مەیدان و میدیاکانەوە بۆ تەواوى کاندیدى پارتە سیاسییەکانى تورکیا کۆتایی دێت.

ئەحمەد یەنەر، سەرۆکى دامەزراوەى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە تورکیا رایگەیاند، دەستەى هەڵبژاردنى پارێزگا و قەزاکانى سەر بە دامەزراوەى باڵاى هەڵبژاردن دوایین ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکە تەواو کردووە.

سبەى هەڵبژاردنى شارەوانییەکان لە 81 پارێزگاى باکوورى کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 61 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەیە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button