ئەڵمانیا فرۆشتنى چەک بە تورکیا سنووردار دەکات

ئەڵمانیا فرۆشتنی چەکی بە تورکیا کەمکردووەتەوە و لەمساڵدا تەنها بایی 1.2 ملیۆن یۆرۆ چەکی پێ فرۆشتووە، گرنگترین ناکۆکییەکانیش فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەرە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دی دەبلیوی ئەڵمانی، گرنگترین خاڵى ناکۆکى نێوان هەردوو وڵات لە بوارى چەک و پیشەسازى بەرگریدا   نەفرۆشتنى فڕۆکەى جەنگی  یۆرۆفایتەرە کە لەلایەن ئەڵمانیاوە دروستدەکرێت.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، لە پاش ساڵى 2016 حکومەتى ئەڵمانیا قۆناغ بە قۆناغ  فرۆشتنى چەکى بە تورکیا سنووردار و کەمکردووەتەوە، هۆکارەکەش ئەوەیە تورکیا ئەو چەکانە لە هێرشەکانیدا بۆسەر رۆژڤای کوردستان بەکاردەهێنێت.

لە ساڵى 2019دا ئاستی فرۆشتنى چەک بە تورکیا لە لایەن ئەڵمانیاوە گەیشتە لوتکە کە 31.600 ملیۆن یۆرۆ بوو.

لە سەردانەکەى مانگى رابردووى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ئەڵمانیا دەربارەى سنوردارکردن و کەمکردنەوەى فرۆشتنى چەک لەلایەن ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکەى گوتی، “پێویستە ئەڵمانیا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، لە هەر ئەگەرێکدا وڵاتی دیکە زۆرە چەکى لێبکڕین.”

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button