هەنگاو: ئێران هەوڵی دەستبەسەرکردنی چالاکانی سیاسیی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان دەدات

زووم:

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئێران لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاوی دەستپێکردووە، نیشانی دەدات لەڕێگەی دزەکردنە نێو باندەکانی قاچاخیکردن بە مرۆڤ لە تورکیا و هەرێمی کوردستان، لە هەوڵی دەستبەسەرکردن و رفاندنی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی وڵاتەکەیدایە.

رێکخراوەکە راپۆرتێکی لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئێران لە دوای دەستگیرکردنیان، چالاکە مەدەنی و سیاییەکان دەباتەوە بۆ وڵاتەکەی.

راشیگەیاندووە، ژمارەیەکی زۆر لە زیانبەرکەوتووان و چالاکانی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” لە ئێران پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان و تورکیا بردووە و لەئێستادا ئەو وڵاتە، لەڕێگەی بەکارهێنان و دزەکردنی هێزە خۆجێییەکانی لەنێو باندەکانی قاچاخیکردن بە مرۆڤ، هەوڵی رفاندن و گواستنەوەیان بۆ ئێران دەدات.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button