یەکێتی و پارتی: پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک دیاری بکرێت

زووم:

 

پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە و دەڵێن، کۆکبوون لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی گەیشتە دەباشان و لایەن شاندی یەکێتییەوە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی پێشوازییان لێکرا، بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و کێشە چارەسەرنەکراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بە تایبەتی بودجە و بژێوی ژیان و مووچەی فەرمانبەران، هەروەها هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

دەشڵێن، هەردوولا کۆک بوون لەم قۆناغەدا لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی پارێزگای کەرکوک بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت، هاوکات بە ئەرکی خۆیان و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانی دەزانن، قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن و پارێزگاری لە دەستکەوتەکان بکەن.

لە کۆتاییشدا دەڵێن، بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، هەردوولا پێکەوە لە ئاستێکی باڵا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بە تایبەتی بژیوی و خزمەتگوزاری و بودجە و مووچە بدەن.

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button