کۆمسیۆن رەتیکردەوە ژمارەى کورسییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە زیادبکات

زووم..

 

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامى داواکارییەکانى سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستانى دایەوە و رەتیکردەوە ژمارەى کورسییەکانى پارێزگاى هەڵەبجە زیاد بکات و لەبارەى نەخوێندنەوەى پەنجەمۆریش دەڵێت، رێژەکە یاسایی و بێگرفتە.

جومانە غەلای، گوتەبێژى کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانى عێراق بە زوومى راگەیاند، ژمارەى کورسییەکانى پارێزگای هەڵەبجە وەکو خۆی دەمینێتەوە و زیاد ناکرێت کە سێ کورسى بۆ تەرخانکراوە و سەرۆکایەتیی هەرێم داواى زیادکردنى کردبوو.

سەبارەت بە نەخوێندنەوەى پەنجەمۆری دەنگدەرانیش، کە سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان رایگەیاندبوو لەسەدا 20ـى دەنگدەرانى هەرێم پەنجەمۆرەکانیان نایخوێنێتەوە و داوایکردبوو چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزرێتەوە، جومانە غەلای دەڵێت، لە وەڵامەکەدا بە سەرۆکایەتیی هەرێمیان راگەیاندووە نەخوێندنەوەى پەنجەمۆر لە 15% زیاتر نییە ئەوەش رێژەیەکى یاسایی و بێگرفتە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button