بارزانى: پابەندبوون بە دەستوور تاكە رێگای چارەسەری كێشەكانی هەرێم و عێراقە

زووم..

 

مەسعود بارزانى پابەندبوون بە دەستووری عێراق بە تاکە رێگای چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دەزانێت.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ ڤاهگن خاچاتوریان سەرۆکى ئەرمینیا کۆبووەتەوە، جەختى لە قووڵکردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەرمینیا کردووەتەوە، سوپاسى سەرۆکى ئەرمینیای کرد بۆ رێزگرتن لە مافەکانى کوردانى نیشتەجێى ئەو وڵاتە.

مەسعود بارزانى قسەی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد کردووە، گوتوویەتی، پابەندبوون بە دەستوور تاكە رێگای چارەسەری كێشەكانە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button