فوئاد حسێن پۆستێکی دیکە لە کابینەکەی سودانی وەردەگرێت

 

زووم، بەغداد:

فوئاد حسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەرکێکی دیکەی پێ سپێردرا و کرایە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ کاروباری ئابووریی.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، چوار ئەنجومەنی وەزاریی بەبڕیاری محەمەد سودانی سەرۆکوەزیران پێکهێنران، هەریەک لەو ئەنجومەنانە تایبەتن بە سێکتەرێکی جیاواز، ئەندامەکانیان لە وەزیر، بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکاران پێکدێن.

ئەنجومەنی وەزاریی بۆ کاروباری ئابووری، لەلایەن فوئاد حسێن سەرۆکایەتیی دەکرێت و 11 ئەندامی هەیە، شەشیان وەزیرن.

ئەنجومەنی وەزاریی بۆ کاروباری وزە، لەلایەن حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوت سەرۆکایەتیی دەکرێت، چوار ئەندامی هەیە، سیانیان وەزیرن.

ئەنجومەنی وەزاریی بۆ خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت، حەوت ئەندامی هەیە، شەشیان وەزیرن.

ئەنجومەنی وەزاریی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لەلایەن وەزیری تەندروستییەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت، حەوت ئەندامی هەیە، شەشیان وەزیرن.

هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ئەو 70 ملیار دینارەی بۆ نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەرخانکرابوو، هەڵوەشێنرایەوە و لەمەودوا ئەو بڕە پارەیە دەدرێتە وەزارەتی ناوخۆ.

هەواڵی زیاتر

Back to top button