مەرگی ژینا ئەمینی ئێران دەخاتە سەر ئاگر

 

هەفتەیەکە خۆپێشاندان لە ئێران بەردوامە، سەرەتا لە سەقزی زێدی ژیناوە دەستیپێکرد، بەخێرای شار و ناوچە کوردییەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، زیاتر فراوان بوو، گەیشت بە تارانی پایتەخت و دەیان شاری دیکە.

بی بی سی فارسی:
زیاتر لە 80 شار خۆپیشاندان تێیدا بەردەوامە، حکومەت هەموو رێگەیەک بۆ کۆتاییهێنانی دەگرێتەبەر، لە دوێنێوە دەستی بە پچڕانی ئینتەرنێت و کارەبا کردووە، خۆپیشاندانەکان دەمەو ئێواران تاوەکو درەنگی شەو فراوانترن
کوژراو و برینداری زۆرن، بەڵام ئامارەکانی رێکخراو، کەناڵ و حکومەت جیاوازن.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران:
تاوەکو پێنجشەممە 31 خۆپیشاندەر کوژراون
بی بی سی فارسی:
26 کەس کوژراون

حکومەت:
17 کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون
رێکخراوی هەنگاو:
نزیکەی 800 کەس بریندارن
زیاتر لە 600 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون

چاوی جیهان لەسەر ناڕەزایەتییەکانی ئێرانە. نانسی پێڵوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، دەنگی ئازایانەی هاوڵاتیانی ئێران لە سەرانسەری جیهان دەبیسترێت

دوای نوێژی هەینی لە تاران و هەمەدان و هەنێک شاری دیکە رێپێوان بۆ پشتیوانی حکومەت بەڕێوەچوو، دروشمی دژ بە “ئاژاوەگێڕی و تێکدانی موڵکی گشتی” یان دەگوتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button