قاسم ئەعرەجی: بانگەشەی بوونی بارەگای مۆساد لە هەولێر هیچ بنەمایەکی نییە

قاسم ئەعرەجی: راپۆرتێک لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەدەینە سودانی

زووم:

 

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەنگۆی بوونی بارەگای مۆسادی ئیسرائیل لەو خانووەی هەولێر رەتکردەوە کە ئێران شەوی رابردوو بۆردومانی کرد و دەڵێت، ماڵی بازرگانێکی مەدەنییە.

قاسم ئەعرەجی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەڵێت، بە یاوەریی ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بە مەیدانیی سەردانی ماڵی ئەو بازرگانە مەدەنییەیان کردووە کە شەوی رابردوو لە هەولێر کرایەئامانج.

جەختیکردەوە کە ئەو دەنگۆیانەی باس لە بەئامانجگرتنی بنکەی مۆساد دەکەن هیچ بنەمایەکی راستیان نییە، گوتیشی، بەردەوام دەبن لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتێک بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرز دەکەنەوە.

بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ  “بە درۆخستنەوەی بانگەشەکانی ئێران”  قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ئەندام دەبێت تێیدا،

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button