ئەنجامە سەرەتاییەکان پوتین دەکەنەوە سەرۆکی روسیا

زووم..

بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان و وەک چاوەڕوان دەکرا، ڤلادیمێر پوتین زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی روسیی بەدەستهێناوە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە لەزاری لیژنەی هەڵبژاردنەکانی روسیاوە بڵاویکردەوە، دوای جیاکردنەوەی 24%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، ڤلادیمێر پوتین نزیکەی %88ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیى روسیا سێ رۆژی خایاند و ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی هات، یەکەم هەڵبژاردنە لە میژووى ئەو وڵاتە سێ رۆژ بخایەنێت.

لەکاتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى روسیا، ناوەندی توێژینەوەى رای گشتیى روسی راپرسییەکى ئەنجامداوە، رای ئەو کەسانەی وەرگرتووە، دوای دەنگدان، لە ناوەندەکانی دەنگدان هاتوونەتە دەرەوە، بەگوێرەى ئەو راپرسییە، ڤلادیمێر پوتین 87%ی دەنگەکانى بەدەستهێناوە.

لەم هەڵبژاردنە، چوار کاندید کێبڕکێی بردنەوەى پۆستى سەرۆکایەتى روسیایان دەکرد، ئەوانیش “ڤلادیمێر پوتین”، “لۆنید سلۆنسکى”، “نیکۆلای خاریتۆنۆڤ” و “ڤلاسلاڤ داڤانکۆڤ”.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button