سەردانێک دوای 12 ساڵ پێدەچێت کۆمەڵێک پرسی ئابوری و سیاسی و ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتەکە یەکلایی بکاتەوە.

زووم…

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات، لەسەردانەکەدا چەندین دۆسیە و پرس گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، دیارترینیان ئاو و نەوت و گاز و بواری ئەمنین.

یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیا بریتییە لە زیاترکردنی قەبارەی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار تا ساڵی 2030 .

لە سەردانەکەدا کۆڕبەندێکی کار  دەبەسترێت لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر “رێگەی گەشەپێدان” و ئەو سود و بەرژەوەندیە ئابوریە گەورەیەی کە بۆ هەردوو وڵات هەیەتی.

هەر لەسەردانەکەدا زیاتر لە 20 یاداشتنامەی لێگەیشتن واژۆدەکرێت.

لەسەر ئاستی ئەمنی، لە سەردانەکە باسی دۆسیەی پەکەکە دەکرێت و تورکیا پێشوازییی لە راگەیەنراوەکانی ئەم دواییانەی عێراق دەکات، تیایدا باسی دامەزراندنی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش دەکرێت.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئاشکرایکرد، لە سەردانەکەی ئەردۆغان دوو رێککەوتنی ستراتیژی و 20 لێکتێگەیشتن واژۆ دەکرێن و یەکێک لە رێککەوتنە ستراتیژییەکان تایبەتە بە ئاو.

گوتیشی، بە هیوای واژۆکردنی رێککەوتنێکی چوارلایەنەن لەبارەی پڕۆژەی “رێگەی گەشەپێدان و رێککەوتنە چوار لایەنییەکە عێراق و تورکیا و قەتەر و ئیمارات لەخۆدەگرێت.

لەدوای بەغداد، هەولێر وێستگەیەکی دیکەی سەردانەکەی سەرۆکی تورکیایە، و بڕیارە ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بەشێک لە سەرکردەکانی هەرێم  کۆبێتەوە، جگە لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردەی بەرەی تورکمانی و کەسایەتیە دیارەکانی کۆمەڵگەی تورکمانی.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button