باڵیۆزی ئەمریکا: هێشتا کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی نەهاتووە

زووم..

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رەتیدەکاتەوە کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بەتەواوەتی کۆتایی هاتبێت، دەڵێت، بەغداد و واشنتن پێیانوایە داعش هێشتا هەڕەشەیە.

ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز کردووە، گوتوویەتی، کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بەتەواوەتی کۆتایی نەهاتووە، بەگوتەی خۆی، دەیانەوێت دڵنیا بن لەوەی هێزە عێراقییەکان دەتوانن داعش ببەزێنن.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هۆکاری تەواونەبوونی کارەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەمریکا و عێراق پێیانوایە هێشتا داعش هەڕەشەیە لەسەر عێراق

لێدوانی باڵیۆزەکەی ئەمریکا لە عێراق لەکاتێکدایە، بڕیارە محەمەد شیاع سودانی سەردانی ئەمریکا بکات و حکومەتی عێراق دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان دەبن لەگەڵ ئەمریکییەکان.

هەواڵی زیاتر

Back to top button