ئاگر لە گەورەترین پاڵاوگەی نەوتیی ئێران کەوتەوە

زووم..

 

تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی نەوتیی ئافتاب لە بەندەر عەباس لە باشووری ئێران روویدا و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و ” دوو کەسیش بریندار بوون.”

ئاژانسی هەواڵیی ئیسنا بە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە نووسیویەتی، “بەهۆی رووداوەکەوە دوو کرێکار بریندار بوون، بەڵام هێشتا ژمارەی تەواوی زیانە گیانییەکان بڵاونەکراوەتەوە”.

پەیوەندییە گشتییەکانی پاڵاوگەکە بە ئاژانسەکەی گوتووە، لەم رووداوەدا “هیچ زیانێکی گەورە بە پاڵاوگەکە و فەرمانبەران نەگەیشتووە و تەنها دوو کارمەند برینداری سووکیان هەیە و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.

دەشڵێت، تەقینەوەکە لەکاتی کارکردن لە پاڵاوگەکەدا کەوتووەتەوە و کرێکارەکان سەرقاڵی چاککردنی بوون.

هەواڵی زیاتر

Back to top button