مانشێتى بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانى ئەمڕۆ، 19ى تشرینى دووەمى 2022

حوڕییەت

  • وەزیری ناوخۆی تورکیا: تاوەکو 29ی تشرینی یەکەمی 2023 یەک ئەندامی پەکەکەش لە شاخەکان نامێننەوە
  • بەهۆی گرانفرۆشییەوە سزای نۆ ملیۆن و 400 هەزار لیرە بەسەر 21 مارکێتی ئەستەنبوڵدا سەپێندرا
  • تاوەکو 120 رۆژی دیکە دانەوێڵە لە ئۆکراین و رووسیاوە رەوانەی ئەوروپا و وڵاتانی دیکە دەکرێت

سەباح

  • وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئەمریکا، پەکەکە و پەیەدە لە پشت تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵەوەن
  • تورکیا دەیەوێت لە ساڵی 2023دا رێژەی هەناردە بۆ 100 ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە
  • ئەردۆغان دەستی بە هەڵمەتەکانی لەدژی ئۆپۆزسیۆن کرد

سوزجو

  • ئەنجامدەری تەقینەوەی ئەستەنبوڵ دەڵێت لە ئیدلبەوە هاتووم، بەڵام وەزیری ناوخۆ دەڵێت لە منبجەوە هاتووە
  • لە ئەنتاڵیا زەوییەکی 180 دۆنمیی کەناری دەریا بۆ کۆمپانیاکانی نزیل لە دەسەڵات درا
  • جەهەپە وێنەی چەند کەسێکی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیادا بڵاوکردەوە، کە بەگوتەی ئەوان تاوانبارن

یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

  • رێکخراوە ئاشتیپارێزەکانی ئەڵمانیا: پێویستە لێکۆڵینەوەی جدی لە چەکی کیمیایی تورکیا بکرێت
  • هۆشداریی لە دۆخی تەندروستیی بەشێک لە زیندانیانی تورکیا دەدرێت
  • خوێندکارێکی زانکۆی تەورێز لەلایەن پۆلیسەوە لە باڵەخانەیەکی تەواونەکراو هەڵدرایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

هەواڵی زیاتر

Back to top button