“رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بەغداد بەتەواوی جێبەجێنەکراوە”

بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە شاندێکى ئێران سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە

زووم

ناسر کەنعانى، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران دەڵێت، بەشێک لە بڕگەکانى رێککەوتنى نێوان تاران و بەغداد هێشتا جێبەجێ نەکراوە و چاوەڕوانی جێبەجێکردنین.

کەنعانى، لە کۆنفرانسێى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، شاندێکى ئێران سەردانى مەیدانى کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە جێبەجێکردنى رێککەوتنەکە و سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە.

دەڵێت، چاوەڕوانین تەواوى بڕگەکانى رێککەوتنەکە جێبەجێبکرێت.

رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغداد 19ـى ئەیلول دواین وادەى بوو، ئەوکات هەم عێراق و هەم ئێران گوتیان رێککەوتنەکە جێبەجێکراوە و بارەگاى حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لە سنورەکان دورخراونەتەوە، لەنێو شارەکانیش بارەگانیش چۆڵکراوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button