10 خوی رۆژانە خۆشبەختترت دەکات

زووم..

 

هەمووان بەدوای خۆشبەختی و لەخۆرازیبوون دەگەڕێن، هەرکەسە بە رێگەی تایبەتی خۆی دەیەوێت ژیانێکی پڕ لە بەرهەم بەدەستبهێنیت، بەڵام هەندێک خوی رۆژانە هەن، ئەگەر پەیڕەویان بکەیت، سوودیان دەبێت بۆئەوەی ژیانێکی باشترت هەبێت، تەنها ئەوەت لەسەرە پێنج خولەک یان کەمێک زیاتریان بۆ تەرخان بکەیت.

رۆژنامەی “تایم ئۆف ئیندیا”، 10 خوی دیاریکردووە، دەکرێت رۆژانە هاوکاریت بکەن زیاتر دڵت بەخۆت خۆشبێت و رۆژێکی بەرهەمدارت هەبێت.

هەر لەخەو هەستایت، یەکەم کار دەیکەیت، با “رێکخستنی پێخەف و جێخەو”ــەکەت بێت، ئەنجامدانی کارێکی بچووکی لەوشێوەیە وات لێدەکات دڵخۆشبیت بەخۆت.

دواتر بۆ ماوەی پێنج خولەک “هەندێک راهێنانی جەستەیی ئاسان” ئەنجامبدە، با سادەش بێت، جیاوازییەکی زۆر لە ژیانت دروست دەکات.

پاشان، “لیستی ئەرکی رۆژانە و ئەوەی دەتەوێت ئەنجامی بدەیت ئامادە بکە”، ئەگەر ئەمە بکەیت، دوودڵیت کەمدەبێتەوە و بەرهەمی رۆژانەت زیاد دەکات.

“تێکەڵاویی کۆمەڵایەتی” یەکێکی دیکەیە لەوانەی پێویستە بیکەیتە خوی رۆژانەت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت.

“ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە، بیخە سەر پەڕەیەک”، دەتوانیت ئەمەیان پێش ئامادەکردنی لیستی ئەرکی رۆژانەت ئەنجامبدەیت، ئەمەش تەنها بە پێنج خولەک بەجێی بگەیەنە.

هەندێک پرۆژە و کاری گرنگ هەن، پێوستە دەستیپێبکەیت، بەڵام ناخۆشە بەلاتەوە، قورسە و کەمتەرخەمی دەکەیت لە دەستپێکردنی، دەتوانیت “یاسای پێنج خولەک”ـی لەگەڵدا بەکاربهێنیت، پێنج خولەک ئەگەر ناخۆشیش بێت، دەتوانیت ئەنجامی بدەیت.

“خوێندنەوە”، یەکێکی دیکەیە لەوانەی دەتوانیت بیکەیتە خوی رۆژانەت، ئەگەر ئارەزوومەندی خوێندنەوەش نەبیت، هەر دەتوانیت رۆژانە پێنج خولەک لە بابەتی دڵخوازی خۆت بخوێنیتەوە.

“شانەکانت هەڵتەکێنە، بۆ پێشەوە بۆ دواوە، ماسولکە ماندووەکانت بحەسێنەوە”، کە پشووت دا، ئەوەت بیرنەچێت، “پێنج خولەکی دیکە بۆ بیرکردنەوە و داڕشتنی پلان” تەرخان بکەیت.

لە کۆتاییشدا، “هەموو ئەوەی رۆژانە ئەنجامیدەدەیت، ئەوەی لە خۆشی و ناخۆشی بەسەرتدا دێت و ئەوەی هەستیپێدەکەیت، بینووسەوە”، ئەمە هاوکارت دەبێت سەرنجی زیاتر بخەیتە سەر وردەکارییەکانی ژیانت، دواتریش چارەسەری باشتر و جیاوازتر بۆ کێشەکانت بدۆزیتەوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button