لێکۆڵینەوەیەکی تازە: دەکرێت زەهایمەر لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوازرێتەوە

زووم:

زانایان بەڵگەی زانستییان دەستکەوتووە و دەڵێن دەشێت زەهایمەر کە مرۆڤ تووشی خەڵەفان دەکات، لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگوێزرێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لێکۆڵینەوەیەکی تازە پێنج کەسی بە نموونە وەرگرتووە، کە لە تەمەنی 38 بۆ 55 ساڵیدا تووشی نەخۆشیی خەڵەفان هاتوون، لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کەسەکان چەند هۆڕمۆنێکیان لە کەسانی تووشبووەوە بۆ گوازراوەتەوە.

لەنێوان ساڵانی 1959 بۆ 1985ـدا هۆرمۆنی مرۆیی بۆ 1800 منداڵ، کە کێشەی گەشەکردنیان هەبووە، گوازراوەتەوە، بەڵام لە ساڵی 1985 بەدواوە ئەو چارەسەرە راگیراوە، لەبەرئەوەی ئەوانەی هۆرمۆنەکەیان بۆ دەگوازرایەوە تووشی نەخۆشیی (کرۆتزفیڵد جەیکەب) دەبوون، کە بە شێتیی مانگا ناسراوە و مرۆڤ تووشی زەهایمەر دەکات.

زانایانی ئێستا دەڵێن هەموو ئەو منداڵانە تووشی زەهایمەری نیوەی تەمەن بوون، چونکە پرۆتینی ناو مێشکی کەسانی مردوویان بۆ گواستوونەتەوە.

پرۆفیسۆر ئەندرۆ دۆیگ لە زانکۆی مانچستەر دەڵێت، ئەم شێوازەی گوازرانەوەی زەهایمەر جێی سەرنجە، بەڵام پێویست ناکات ترسمان هەبێت، چونکە ئەو جۆرە چارەسەرەی دەبێتە هۆی گواستنەوەکەی، ماوەی چل ساڵە وازی لێهێنراوە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button