ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە رەفەح هەلهەلە و خۆشیی کاتی بۆ دانیشتوانەکەی گەڕاندەوە

زووم:

هەرچەندە بە هەل هەلەو چەپڵەلێدانەوە خۆشی خۆیان دەردەبڕن، بەڵام ناتوانن کاریگەری جەنگ و نەهامەتییەکانی دڵیان بشارنەوە.

ئەمە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەیە لە شاری رەفەح لە کەرتی غەزە، بەڵام نەک لە رەوشێکی ئاساییدا، بەڵکو لە کاتێکدایە کە کەسوکاری بوک و زاوا و زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لە ماڵوحاڵی خۆیان ئاوارە بوون و یەکێک لە قوتابخانەکانیان کردووە بە پەناگە، دوای ئەوەی چەند کەسێکیشیان کوژراوە.

ئەفنانی تەمەن 17 ساڵان بە جلوبەرگی نەریتیی فەڵەستنییەکان، لە تەنیشتی باوکیدا وەستاوە و بە دڵیکی خۆشەوە هەل هەلە بۆ ئەو قۆناغە نوێیەی ژیانی لێدەدات کە ناوەڕاستی جەنگدا دەستیپێکردووە..

هاوسەرگیریی مستەفا و ئەفنانە لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەو جەنگەی 100 رۆژە دەستیپێکردووە، رەنگە هیچ خێزانێکی فەڵەستینی نەبێت لانی کەم یەکێک لە کەسوکارەکەی لەدەستنەدابێت، بەڵام ئەم هاوسەرگیرییە وەک مامی زاوا دەڵێت، دووپاتکردنەوەیە لە بەردەوامیی ژیان..

دۆبی پیاو-مامی زاوا: “کە جەنگ دەستیپێکرد وەک هەر کەسێکی دیکە، داوایان لێکردین ماڵەکانمان چۆڵ بکەین، هاتین بۆ رەفەح و لە قوتابخانە و کەمپدا جێگیر بووین، ئەو خانووە رووخا کە دامان نابوو بوک و زاوا تێیدا بژین، ئێمەش شەهیدمان هەیە وەک ئێوە، ئێمەش وێران بووین وەک ئێوە، بەڵام پێویستە بەردەوام بین لە ژیان”

زاوای تەمەن 26 ساڵ، بە پۆشاکێکی ئاسایی رەنگڕەش و بەبێ لەبەرکردنی پۆشاکی زاوایەتیی، جارناجارێک دەچێتە تەنیشتی بوکەکەی، پاشان لە نێو پێشوازییەکی زۆری خزموکەسوکاردا لەگەڵ هاوسەرەکەی بەرەو لانەی داهاتوویان لە یەکێک لە کەمپەکانی ئاوارکاندا بەڕێدەکەون..

دۆبی پیاو-باوکی بوک: “ئامادەکاریی بۆ هاوسەرگیرییەکە نەکرا، ئاهەنگێکی نەریتیی نەکرا، سەرباری کەمیەکەیشی هەندێک جلوبەرگ و کەرەستە هەن، ئێمە گەلێکین سەرباری مردن و کوستن و وێرانکاریی، ژیانمان خۆش دەوێت”

لە 27ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە سوپای ئیسرائیل دەستی بە هێرشی زەمینی بۆ سەر غەزە کردووە، لەوەکاتەوە زۆرینەی دانیشتووانی رەفەح ماڵەکانیان چۆڵکردووە و لە نێو کەمپ و قوتابخانەکاندا، دۆخیان ئەوەندە خراپە، ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی ناسراو بە (ئۆنروا) دەڵێت، خەڵکی غەزە 100 رۆژی جەنگیان بە 100 ساڵ تێپەراند.

هەواڵی زیاتر

Back to top button