لە نزیک شارۆچکەی گرینداڤیک لە وڵاتی ئایسلەندا بورکانێک تەقییەوە

زووم؛

 

لە ئایسلەندا بورکانێک کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەیەکی چوار هەزار کەسییەوە، تەقییەوە، لەماوەی مانگێکدا ئەمە دووەم جارە بورکانەکە چالاک دەبێت.

بەرپرسانی وڵاتەکە بەهۆی بورکانەکەوە هۆشدارییان دایە خەڵکی ناوچەکە و هەر شەوی رابردوو، خەڵکەکە شارۆچکەکەیان چۆڵکرد کە ژمارەیان زیاتر لە چوار هەزار کەسە.

ئەم بورکانە دەبێتە دووەم رووداوی هاوشێوە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، چونکە لە 18ی مانگی رابردووشدا هەمان بورکان لە هەمان ناوچەدا تەقییەوە، هاوکات پێنجەم بورکانیشە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا روویدابێت.

وڵاتی ئایسلەندا دەکەوێتە نێوان هەریەک لە پلێتی تەکتۆنی ئۆراسیا و باکووری ئەمریکا، ئەمانەش دوو لە گەورەترین پلێتی تەکتۆنین لە چینەکانی ژێر زەویدا. ئەم دوو پلێتە 33 بورکانی چالاکییان لەنێوان دایە، بەتایبەت ئەوکاتانەی کە بە ئاراستەی پێچەوانەی یەکتریی دەجوڵێن.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button