روانگەی سوری: لە دوو هێرشی داعشدا 28 ئەندامی هێزەکانی رژێمی سوریا کوژران

زووم…

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، داعش لە دوو هێرشی جیادا لە گوندەوارەکانی حومس و دێرەزوودا ٢٨ ئەندامی هێزەکانی رژێمی سوریا کوژران.

روانگەکە دەڵێت، رێکخراوی داعش لە نزیک گوندی تیبەی سەربە حومس، بە مووشەک هێرشیکردووەتە سەر پاسێکی سەربازی و  ٢٨ چەکداری کوشتووە، کە زۆربەیان سەربە لیوای قودسی نزیک لە روسیان.

لە هێرشێکی دیکەی رێکخراوەکە لە گوندی حەسراتی نزیک لە ئەلبوکەمال، شەش ئەندامی هێزەکانی سوپای سوریایان کوشتووە و دووانیشیان بە بارمتە گرتووە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ژمارەی کوژراوان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نێو بیابانی سوریا گەیشتووەتە ٣٢٩ کەس.

 

 

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button