موعین کازمی: رێککەوتنی سەرەتایی کراوە و 700 ملیار دیکەی رەوانەی هەرێم دەکرێت

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێم رێککەوتنی سەرەتاییان کردووە بۆ هەمووارکردنەوەی یاسای بودجە و دەڵێت، 700 ملیار دیناری دیکە دەنێردرێت بۆ هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

موعین کازمی لە لێدوانێکی بۆ زووم رایگەیاند، رێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەشە بودجەی هەرێم، واتە مووچەخۆرانی هەرێمیش وەک 15 پارێزگاکەی دیکەی عێراق مووچەی خۆیان وەربگرن.

 

گوتیشی، دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بچێتە چوارچێوەی سیستەمی مووچەی حکومەتی فیدڕاڵی کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە کاری پێدەکرێت، بەڵام لەوانەیە هەرێم رازی نەبێت راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بدرێت، بەڵکو دەیەوێت بڕە پارەیەکی جیاکراوەی بۆ بنێردرێت و ئەوانیش دابەشی بکەن بەسەر مووچەخۆراندا.

 

گوتیشی، ئەوەی تائێستا هەیە ئەوەیە کە 700 ملیار دیناری دیکە بە دوو قیستی یەکسان رەوانە هەرێم دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.

هەواڵی زیاتر

Back to top button