20ـى ئازار سەرۆکى چین سەردانى مۆسکۆ دەکات

"گفتوگۆى تێروتەسەل دەکەین لەسەر دۆسیە نێودەوڵەتیى و هەرێمییەکان"

زووم، ئاژانسەکان:

کۆشکى سەرۆکایەتى روسیا “کرێملین” ئاشکرایکرد، رۆژى دووشەممە 20ـى ئازار سەرۆکى چین بە سەردانێکى فەرمى دەگاتە مۆسکۆ.

کرێملین راشیگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتینى سەرۆکى روسیا و شى جینپینگى سەرۆکى چین، پەرەپێدانى هاوبەشییە ستراتیژییەکانى نێوانیان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، لەگەڵ روسیا بە تێروتەسەلى ئاڵوگۆڕى بیروڕاکانیان دەکەن سەبارەت بە دۆسیە نێودەوڵەتیى و هەرێمییەکان.

پابەند دەبین بە هەڵوێستی بابەتییانە و دادپەروەرانەی خۆمان بەرامبەر پرسی ئۆکراین

وەزارەتی دەرەوەی چین، دەشڵێت “پابەند دەبین بە هەڵوێستی بابەتییانە و دادپەروەرانەی خۆمان لە بەرامبەر پرسی ئۆکراین و کاردەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی دانووستانەکانی ئاشتی”.

کۆتاییەکانى مانگى رابردوو چین دەستپێشخەرییەکى 12 خاڵى بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى روسیا و ئۆکراین راگەیاند، بەڵام وڵاتانى رۆژئاوا پێشوازییەکى ئەوتۆیان لە دەستپێشخەرییەکەى پەکین نەکرد.

هەواڵی زیاتر

Back to top button