روسیا کارەباى هەموو ئۆکراینى بڕى و مەترسى تەقینەوەى ئەتۆمیش هەیە

زووم:

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین لە تێلێگرامەکەى خۆیەوە بڵاویکردەوە، روسیا هێرشێکی گەورەی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانى وڵاتەکەى، کە بە زیاتر لە 60 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامیداوە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، هێرشەکان بە نزیکەی 90 مووشەک ئەنجامدراون و هەموو هێرشەکانیش بۆ سەر ژێرخانی ئابووری وڵاتە بوون، کە زیانێکى زۆرى داوەو بەو هۆیەشەوە کارەباى هەموو وڵات بڕاوە.

بە گوێرەى ئاژاسنەکانى هەواڵ ئەو هێرشە وێستگەی کارەبا و هێڵەکانی دابینکردنی کارەبا و بەنداوێکی بەرهەمهینانی وزەی کارەبا و میترۆکانی کردووەتە ئامانج.

هەر بە گوێرەى ئاژانسەکە، یەکێک لەو شوێنانەی روسیا کردوونییەتە ئامانج، گەورەترین بەنداو و وێستگەی کارەبای ئاوی دنیپرۆیە لە زاپۆریژیا.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، یەکێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای بەنداوەکە بچڕاوە، کە وزە بە ویستگەی ئەتۆمی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای زاپۆریژیا دەدات، کە مەترسیی هەیە سەرتاسەری ئۆکراینیا بێ کارەبابێت.

سەرۆکى ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئاگر لە وێستگەکە کەوتووە، خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان و کارمەندانی وزە لە شوێنەکەدا کاردەکەن بۆ چاککردنەوەی.

هاوکات بەرپرسێکی باڵای کەرتی وزە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئەمە گەورەترین هێرشە، کە ژێرخانی وزەی ئۆکراین لە سەرەتای جەنگەکەوە کردبێتە ئامانج.

ئینێرگۆتۆم هۆشداریشیدا، ئەم دۆخە لەڕادەبەدەر مەترسیدارە و هەڕەشەی دەستپێکردنی باری نائاسایی دەکات، چونکە ئەگەر دوا هێڵی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی کارەبای نیشتمانی ببڕدرێت، جارێکی دیکە کارەبای وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بەتەواوەتی دەوەستێت.

لە ئەگەری پچڕانی دوا هێڵی وزەی کارەبای ئەو بەنداوە، کە گەورەترین وێستگەیە لەسەر ئاستی ئەوروپا، رووداوێکی ئەتۆمی روودەدات، چونکە ویستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا تەنها پشت بە وزەی کارەبای بەنداوەکە دەبەستێت بۆ ساردکردنەوەی کورەو وێستگە ئەتۆمییەکە.

هەواڵی زیاتر

Back to top button