کچە پاسکیلسوارێکی کورد لە سعودیە مەدالیایەکی بردەوە

لەنیا هادی، کچە پاسکیلسواری کورد لە هەڵبژاردەی عێراق لە پێشبڕکێی پاسکیلسواریی کچاندا لە ڕیازی پایتەختی سعودیە  توانی پلەی سێیەم بە دەست بهێنێت و مەدالیای مسی کرایە مل.

لەنیا لە پێشبڕکێی تاکەکەسیدا کە 25 کچە پاسکیلسوار بەشدار بوون، پلەی سێیەمی هێنا و پلەی دووەمیش کە مەدالیای زیو بوو درا بە کچە پاسکیلسوارێکی ئیماراتی بە ناوی مەروە سەلمان، هەروەها پلەی یەکەم کە مەدالیای زێڕ بوو درایە کچە پاسکیلسواری مەغریبی سیهام بو سەبع.

10 هەڵبژاردەی عەرەبی پێشبڕکێیان لەسەر خەڵاتەکانی ئەم پاڵەوانێتییە دەکەن کە عێراقیشی تێدایە و وەرزشەوانی کوردیش لەناو هەڵبژاردەی پاسکیلسواریی عێراقدا زۆرن.

لەنیا کوردە و یاریزانی یانەی وەرزشیی نەورۆزە لە سلێمانی، ساڵی رابردوو لەگەڵ یاریزانێکی دیکە بە ناوی زەهرا گەتران بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق کران.

No photo description available.

هەواڵی زیاتر

Back to top button