فیلمێکی ئەمریکی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەچنێتەوە

زووم:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 95هەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین فیلم درایە فیلمی “Everything Everywhere All at Once” کە فیلمێکی کۆمیدی- درامای ئەمریکییە. گرنگترین خەڵاتەکانی ئەمساڵی ئۆسکاریش بەمجۆرە بوون:

باشترین فیلم: “Everything Everywhere All at Once”

باشترین ئەکتەری پیاو: برێندان فرەیزەری ئەمریکی لە فیلمی “The Whale”

باشترین ئەکتەری ژن: میشێل یوۆ لە فیلمی “Everything Everywhere All at Once”

باشترین ئەکتەری پاڵپشت “پیاو”: کی هوای کوان لە فیلمی “Everything Everywhere All at Once”

باشترین ئەکتەری پاڵپشت “ژن”: جیمی لی کێرتس لە فیلمی “Everything Everywhere All at Once”

باشترین سیناریۆ: فیلمی “Everything Everywhere All at Once”

باشترین دەرهێنەر: دانیاڵ کوان و دانیاڵ شاینەرت لە فیلمی “Everything Everywhere All at Once”

باشترین مۆنتاژ: فیلمی “Everything Everywhere All at Once”

باشترین فیلمی نێودەوڵەتی: فیلمی ئەڵمانی  “All Quiet on the Western Front”

باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: فیلمی “Guillermo del Toro’s Pinocchio”

باشترین ئەکتەری ژن
باشترین ئەکتەری ژن
باشترین ئەکتەری پیاو
باشترین ئەکتەری پیاو

هەواڵی زیاتر

Back to top button