رۆژنامە عەرەبییەکان: حکومەت سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەیاسای بودجەیە و رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێم نەکراوە

ناتانیاهۆ ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت تاوەکو سازش بۆ پارتە راستڕەوە توندڕەوەکانی ئیسرائیل نەکات

مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، یەکشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2023

شەرقولئەوسەت

  • ئەمریکا نێوەندگیریی لە نێوان کورد و تورکیا دەکات
  • لەسێدارەدانی خۆپیشاندەرانی ئێران کاردانەوەی نێودەوڵەتی فراوانی لێدەکەوێتەوە
  • لوبنان لەبەردەم هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەدایە بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆمار

سەباح

  • حکومەت سەرقاڵی تەواوکردنی پرۆژەیاسای بودجەیە و تاوەکو ئێستا رێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان نەکراوە
  • لە عێراق هیچ گۆڕاوێکی تازەی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە
  • داوادەکرێت بانکەکان لەژێر دەستی حکومەت دەربهێنرێن

قودسی عەرەبی

  • ناتانیاهۆ ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت تاوەکو سازش بۆ پارتە راستڕەوە توندڕەوەکانی ئیسرائیل نەکات
  • عێراقییەکان لە رێگەی جامی کەنداوەوە دەیانەوێت واقیعی سیاسی و ئابووریی بگۆڕن
  • لیژنەی نێودەوڵەتیی لێکۆڵینەوە لە چەکی کیمیایی: پێنج ساڵە حکومەتی سووریا 20 دۆسیەی بە هەڵپەسێردراوی هێشتووەتەوە

قەبەس

  • ئەمیری کوەیت بۆ سەرۆککۆماری عێراق: ئاهەنگی دەستپێکی جامی کەنداو گوزارشت بوو لە مێژووی دێرین و دەوڵەمەندی عێراق
  • لە کوەیت 834 خوێندکار بە هۆی قۆپیەکردنەوە لە تاقیکردنەوەکان دورخراونەتەوە
  • بازاڕی بیستۆک (هێدفۆن) بۆ قۆپیەکردن بوژاوەتەوە و نرخی هەندێک جۆری تایبەت گەیشتووەتە 70 دیناری کوەیتی (220 دۆلار)

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button