تەندروستی جیهانی: پەکین یاری بە دۆخی کۆرۆنا دەکات

مانشێتى بەشێک لە رۆژنامەکانى ئەمڕۆ، 5ى کانوونى دووەمى 2023

فاینەنشیەڵ تایمز

  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێن دەدات هەڵاوسان لە وڵاتەکەیدا بۆ نیوە کەمبکاتەوە، ئابوری وڵات فراوانتر بکات و لۆدی زۆر لەسەر تەندروستی کەمبکاتەوە
  • کۆمپانیای ئاپڵ بەنیازە بۆ بەستنی مۆبایلەکانی ئایفۆن جێگرەوەیەک بۆ کۆمپانیای فاکسۆنی چینی دابنێت
  • رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەکین تۆمەتباردەکات، بە یاریکردن بە دۆخی خراپی کۆرۆناوە، بەهۆی راگەیاندنی ژمارەیەکی کەمی مردوان بەهۆی پەتاکەوە

دەیلی تەلەگراف

  • سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بەڵێن دەدات ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتوودا حکومەت بگرنەدەست ناهێڵن جارێکی دیکە خەرجییەکانی حکومەت زۆربێت
  • دادوەرێکی پلەباڵای بەریتانیا دەڵێت پۆلیسی وڵاتەکەی تاقەتی بەدواداچوونیان بۆ “ساختەکاران و تەزویرچییەکان” نەماوە
  • بەهۆی زۆری نەخۆش نەخۆشخانەکانی بەریتانیا بەدەست کەمی ئۆسجینەوە دەناڵێنن

تایمز

  • ریشی سوناک دەڵێت بە پێنج بەڵێن شکۆی بەریتانیا دەگەڕێنمەوە؛ کەمکردنەوەی هەڵاوسان بۆ نیوە، بوژاندنەوەی ئابوری، کەمکردنەوەی قەرزەکان و چاوەڕوانی نەخۆش و راگرتنی کۆچبەران
  • سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە یاسایەک دابنێت رێگە بە بەڕێوەبەرەکان بدات کارمەندان سزابدات و سکاڵا لەسە یەکێتییەکان بکات بۆ نەهێشتنی دیاردەی مانگرتن لە وڵاتەکەیدا
  • دوای ماوەیەک لە کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ بەڕووی روسیادا، فەرەنسا بەنیازی ناردنی ئۆتۆمبێلی دەرعی جەنگییە بۆ ئۆکراین

گاردیان

  • ریشی سوناک داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆیان حوکم بدەن لەسەری لەدوای بەئەنجامگەیاندنی بەڵینەکانی
  • لە بەریتانیا زیاتر لە 700 هەزار خێزان “گەرمکەرەوەی پێویستیان” لە ماڵەکانیاندا نییە و بە ستانداردە بنچینەیەکانی ژیانیش ناژین
  • دوای کەوتنە نێو چاڵێکی 35 مەتری پایەی کۆنکرێتی، منداڵیک لە ڤێتنام گیان لەدەستدەدات

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button