تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتە 501 حاڵەت و 63 گیانلەدەستدان

رۆژنامە عەرەبییەکان

سەباح

  • تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون گەیشتە 501 حاڵەت و 63 گیانلەدەستدان
  • 100 ملیار دینار بەسەر کەسوکارى قوربانییانى تیرۆر دابەشدەکرێت
  • عەتەبەى حسێنى ژیریی دەستکرد لە رێوڕەسمەکانى چلەى “ئیمام حسێن” بەرکاردەهێنێت

شەرقولئەوسەت

  • بەرپرسێکى نووسینگەى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیی عێراق: مانگى داهاتوو رێککەوتنى نێوان بەغداد و تاران دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و پرۆسەکە بە لەناوبردنى بنکە و بارەگاى حزبە کوردییەکان لە هەرێم کۆتایی دێت
  • وەزارەتى حەج و عومرەى سعودییە: هاتنى عومرەکاران بە رێژەیەکى زۆر زیادیکردووە
  • بورهان بۆ حمێدتى: نەخێر بۆ رێککەوتن لەگەڵ خیانەتکاران

عەرەب

  • لەبارەى رێککەوتنەکەى بەغداد و تاران بۆ چەککردنى حزبە کوردییەکان رۆژهەڵات پارتى بێدەنگى هەڵبژاردووە و یەکێتی-ش رەتیدەکاتەوە ئاگاى لە رێککەوتنەکە بێت
  • بورهان پێشنیازێکى حمێدتى بۆ دامەزراندنى وڵاتێکى تازەى سودان رەتدەکاتەوە
  • پێکادان لەنێوان هۆزە عەرەبییەکانى سووریا و هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) روویدا

قودسى عەرەبى

  • ئێران جەختدەکاتەوە کە عێراق پابەندە بە دەرکردنى ئۆپۆزسیۆنەکانى لە کوردستان
  • پارتى دیموکراتى کوردستان لایەنى حزبى تۆمەتباردەکات بە دروستکردنى ئاڵۆزیی لە کەرکوک
  • هێزەکانى رژێمى سووریا دەستڕێژى گولـلە لە کۆمەڵێک دەکەن کە هەوڵیاندا وێنەى ئەسەد لە سوەیدا بهێننە خوارەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەکان

تایمز

  • بەگوێرەى راپرسییەک لە بەریتانیا پارتی کرێکاران لە پارتی پارێزگاران زیاتر جێگای متمانەیە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی باج، کۆچبەران و یاسا
  • دوای تێکچوونی سیستمی کۆنترۆڵی هاتوچۆی گەشتە ئاسمانییەکانی بەریتانیا هەزاران کەس لە فڕۆکەخانەکان گیریانخواردووە، بەشێوەیەک لە 10 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە
  • ئەگەری جەڵتەی دڵ لەنێو پیاوانی بەریتانیا دوو هێندە لە ژنانی وڵاتە زیاترە، بەهۆیەوە داوادەکرێت شێوازى ژیانیان کۆنترۆڵ بکەن

چاینە دەیلی

  • سەردانەکەی وەزیری بازرگانی ئەمریکا بۆ پەکین هۆکارێکە بۆ نیازپاکی و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکانی نێوان چین و ئەمریکا لەداهاتوودا
  • وەزارەتی دەرەوەی چین پرۆژەیاسایەک ئامادە دەکات بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی وڵاتەکەی
  • لێکۆڵینەوە لەگەڵ پێنج بەرپرسى پارتی کۆمۆنیستی چینی دەکرێت، هۆکارەکەى دزەپێکردنى دیسیپلینەکانی پارتەکەیە

واشنتن پۆست

  • ساڵی تازەى خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد
  • رۆژى 4ـی ئازاری ساڵی داهاتوو، بۆ دادگاییکردنێکی دیکەی ترەمپ دیاریکرا
  • سەرەڕای گۆمانەکان لەسەر گیانلەدەستدانى پریگۆژین، پوتین داوای لێدەکرێت رێوڕەسمی سەربازیی بۆ بەخاکسپاردنەکەی ئەنجامبدات

عەرەب نیوز

  • خۆپیشاندانەکانی شاری سوەیدای باشوری سوریا لە بارەگای حزبەکەی بەشار ئەسەد نزیکدەبێتەوە
  • دوو کارمەندی تیمە فریاگوزارییە بیانییەکان لە ناوەڕاستی یەمەندا رفێندران
  • گروپەکانی مافی مرۆڤ و 46 پەرلەمانتاری لوبنان داوای رونکردنەوە لە چارەنوسی ئەوکەسانە دەکەن کە لە سوریا دەستبەسەرن

رۆژنامە فارسییەکان

 

جمهوری ئیسلامی

  • وەزیری دەرەوەی لیبیا لەترسی خەڵکی وڵاتەکەی هەڵات، دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسراییل‌ کۆبووەوە و وڵاتەکەى کارەکانى هەڵپەسارد
  • فەرەنسا رەزامەندى دەربڕى گفتوگۆ لەبارەى پرسی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بکرێت و ماکرۆن دەڵێت، بەو رێگەیە باشتر دەتوانین چاودێریی بەرنامەی ئەتۆمى ئێران بکەین
  • وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پارەی بلۆکەکراومان لە هیچ وڵاتێک نەماوە

ئەبرار

  • رۆژئاواییەکان خوازیاری پەیوەندى زیاترن لەگەڵ چیندا، ئێران ئەمە بە دەسکەوتێکی خۆی بۆ چین دەزانێت
  • 27 کۆمپانیای چینی گەمارۆکانی ئەمریکایان لەسەر لابرا و وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیاکان بەتۆمەتی هاوکاریکردنی روسیا و ئێران گەمارۆیان خرابووە سەر
  • کارمەندێکی پێشووی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە روسیا بەتۆمەتی سیخۆڕی دەستبەسەرکرا

قودس

  • دوو میلیون و 700 هەزار کەس لە ئێرانەوە بۆ بەشداری لە رێورەسمی تایبەتی شیعەکان (ئەربەعین) لە رێگای سنوورە فەرمییەکانەوە گەیشتوونەتە عێراق
  • سعودییە ئەرکی پاراستنی کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئەمریکای لە کەنداو گرتە ئەستۆ
  • فەرەنسا باڵاپۆشی عەرەبی لە قوتابیانی موسڵمان قەدەغە کرد

کەیهان

  • پەیامی زێلێنسکی بۆ خەڵکی ئۆکران: شەڕ درێژە دەکێشێت، وەک ئیسراییلییەکان خۆتان بۆ ژیان لە شەڕدا ئامادە بکەن
  • ئەمریکا سەدان کەس لە بەندکراوانی داعشی لە حەسەکە “بەرەڵا” کرد
  • موشەک و درۆنەکانی ئێران هاوسەنگیی هێزیان لە ناوچەکە گۆڕیوە

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button