نرخی سەوزە و میوە 300% لە تورکیا بەرز بوونەتەوە

رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا گەیشتە 85%

ژووری کشتوکاڵی تورکیا، نرخی بەشێک لە میوە و سەوزەواتى بڵاوکردەوە، کە هەندێکیان لە 300% و زیاتریش لە وڵاتەکە بەرزبوونەتەوە.

شەمسی بایراکتار، سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی تورکیا نرخەکانى بڵاوکردە و دەڵێت، سەوزەوات و میوە، کە پێداویستى رۆژانەنەن نرخیان گەیشتووەتە ئاستێک هاوڵاتى تواناى کڕینیانى نییە.

سەوزەوات و میوە, نرخیان گەیشتووەتە ئاستێک هاوڵاتى تواناى کڕینیانى نییە

شەمسی بایراکتار، سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی تورکیا

بەگوێرەی ئامارەکەی سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی تورکیا نرخەکان بەم رێژەیە بەرزبوونەتەوە:

پیاز 314.6%

لیمۆ 202.8%

تەڕە پیاز 163.7%

کاهوو 142.8%

پرتەقاڵ 141.7%

قەیسی وشککراو 138.3%

کەلەرم 130.8%

لالەنگی 127%

بەرزبوونەوەى نرخ لە تورکیا، تەنها میوە و سەوزەوات نییە، بەڵکو زۆرینەى پێداویستیییەکانى رۆژانە و کرێی و نرخى یەکەى نیشتەجێبوونى گرتووەتەوە.

بەرزبوونەوەى نرخ لە تورکیا، تەنها میوە و سەوزەوات نییە

رۆژنامەی سوزجوی نزیک لە پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)، لە ژمارەى ئەمڕۆیدا ئامارێکی لەبارەی گرانبوونی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتیان لە تورکیا بڵاوکردەوە، کە ئاماژە بە بەرزبوونەوەى چەند هێندە دەکات.

بەگوێرەی ئامارەکە نرخى کارەبا و غازی ماڵان بە رێژەى 150% بۆ 200٪ بەرزبووەتەوە، باجی سەر موڵک و خانووبەرە بە رێژەی 66٪ بەرزبووەتەوە، سزای سەرپێچیەکانی هاتوچۆی لەنێوان 10% و 50٪ بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەى رۆژنامەکە رێژەی هەڵاوسان لە سەرانسەرى تورکیا گەیشتووەتە 85٪ بەڵام لە ئەستەنبوڵ زیاترە و گەیشتووەتە 92٪ و رۆژ لەدواى رۆژ بەرزتر دەبێتەوە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button