دۆلار بە “بەهاترین” دراوى ساڵ

بە سەلامەتترین دراوی ساڵی 2022 لە جیهاندا دادەنرێت

بەگوێرەى راپۆرتێکی ماڵپەڕى ناشناڵ، ساڵی 2022 ساڵی دۆلار بووە، بەو پێیەی ئاستی دراوەکە بەهێز بووە بە درێژایی ساڵ.

دۆلار بە سەلامەتترین جۆری دراوی 2022 دیاریکراوە، بەو پێیەی ئاستەکەی دانەبەزیوە، لە کاتێکدا سەرجەم دراوەکانی دیکە بەهاکەیان دابەزیوە، بەڵام شارەزایانی دراو پێشبینی دابەزینی بەهای دۆلار دەکەن لە ساڵی 2023.

هەرچەندە دراوەکان پەیوەستن بە یەکەوە و بەرز و نزمیان بەگوێرەى دۆخی ئابورییە، بەڵام دۆلار بەهاکەی بەرامبەر زۆرینەی دراوەکانی جیهان بەرزبووەتەوە.

بەزبوونەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دراوەکان:

14% بەرامبەر یەنی یابانی بەرزبووەتەوە.

12% بەرامبەر پاوەن بەرزبووەتەوە.

7% بەرامبەر یۆرۆ و دۆلاری ئوستراڵی و کەنەدی و نیوزلەندی بەرزبووەتەوە.

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 156 هەزار دیناری عێراقییە.

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 4 ملیۆن و 197 هەزار تمەنی ئێرانییە.

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 700 هەزار لیرەی سورییە.

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 151 هەزار و 387 لیرەی لوبنانییە.

بانکی فیدراڵی ئەمریکا، پشتگیری زۆری دراوی دۆلاری کرد بە بەرزکردنەوەی رێژەی سود بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا، بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵاوسان و قەیرانی ئابوری جیهانی. بەرزی رێژەی سود کار لەسەر بەهێزکردنی دراو دەکات لەرێگای راکێشانی پارە لە دەرەوەی وڵات.

کریس تێرنەر، سەرۆکی بازاڕە جیهانیەکان لە گروپی (ئەى ئێن جى) رایگەیاند، ئەدای دراوی دۆلار لە ساڵی 2022دا بەرزبوو، بەڵام لە جەنگدایە بۆ پاراستنی هەژموونی خۆی دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی رێژەی سود دادەبەزێنێت، ساڵی 2023 ساڵی پێچەوانەبوونەوە دەبێت بۆ زۆربەی دراوەکان و دۆلاریش.

دۆخی یۆرۆ

بەگوێرەى راپۆرتەکەی ماڵپەڕى ناشناڵ، ساڵی 2022 ساڵێکی سەخت بووە بۆ یۆرۆ. دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراین و بەرزبونەوەی نرخی وزە و سستبوونی گەشەی ئابوری، کاریگەریان لەسەر بەهاى یۆرۆ هەبوو.

لەسەرەتای ساڵی 2022 یەک یۆرۆ بەرامبەر بە 1.13 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا دابەزیەوە و یەک یۆرۆ بەرامبەر بە 1.06 دۆلارە.

دۆخی پاوەن

پاوەنی بەریتانی ساڵێکی سەختی بەرێکرد و بەخێرایی نزمترین ئاستی بەخۆیەوە بینی، لە مانگی ئەیلول یەکسان بوو لەگەڵ بەهاى دۆلار، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونى ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا بەهاکەى بەرزبووەوە و یەک پاوەند بەرامبەر بە 1.2 دۆلارە.

 

هەواڵی زیاتر

Back to top button